زانياري دةربارةي فيزاميتريك

VisaMetric دابینکەری پێشەنگی جۆرێتی نایابی خزمەتگوزاریە پاڵپشتیەکانە بۆ نێردە دیبلۆماسیەکان بە مەبەستی وەرگرتن و گرتنە ئەستۆی هەموو لایەنە پێشبینی نەکراوەکانی پرۆسەی داخوازنامەی ڤیزا.

لە ساڵی 2013، گرووپەکانی iDATA ) iDATA Danişmanlik A.Ş ) و خزمەتگوزاری بەڕێوەبردنی ڤیزا (“VMS”) پێکهێنرا و گرووپێکی هاوبەشیان دروستکرد بە ناوی VisaMetric بە مەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری هەمیشە روو لەزیادبوو، بەرفراوان، جۆرێتی و جێ متمانەی خزمەتگوزاریەکان، بەجۆرێک کە لە شەش وڵاتدا لەرێگەی بەکارهێنانی سەرچاوە کارگێڕیە کارامەییە بەرزەکان و نوێرین تەکنۆلۆجیای سەردەمەوە بەڕێوە دەچێت.

جێ پەنجە و ئەزموونی دامەزراو لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی VisaMetric لە زیاتر لە 40 سەنتەری خزمەتگوزاری ڤیزا لەم وڵاتانەی خوارەوە کاردەکات: روسیای فیدراڵ، ئۆکرانیا، تورکیا، جۆرجیا، کازاخستان و عێراق، بە خستنەگەڕی زیاتر لە 400 کارمەند. لە ساڵی 2013 دا، VisaMetric توانی نزیکەی 1,200,000 داخوازنامەی ڤیزا رایی بکات.

گرووپی کۆمپانیاکانی VisaMetric لەکاتی ئێستادا لەبری ئەم نێردە دیبلۆماسیانەی خوارەوە کاردەکات:

جۆرجیا

• باڵوێزخانەی ئیتالیا لە تیبلیسی؛

عێراق

• باڵوێزخانەی ئیتالیا لە بەغداد؛

کازاخستان

• باڵوێزخانەی ئیتالیا لە ئەستانە؛

روسیای فیدراڵ

• کونسوڵگەری گشتی ئیتالیا لە مۆسکۆ؛

• کونسوڵگەری ئیتالیا لە سانت پێترسبۆرگ؛

تورکیا

• کونسوڵگەری گشتی ئیتالیا لە ئەستانبوڵ؛

• کونسوڵگەری ئیتالیا لە ئیزمیر؛

• باڵوێزخانەی ئیتالیا لە تورکیا؛

• باڵوێزخانەی ئەڵمانیا لە تورکیا؛

• کونسوڵگەری گشتی ئەڵمانیا لە ئەستانبوڵ؛

• کونسوڵگەری ئەڵمانیا لە ئیزمیر؛

ئۆکرانیا

• باڵوێزخانەی ئیتالیا لە کییڤ؛

VisaMetric لەکاتی ئێستادا ئەم خزمەتگوزاریانە دەستەبەر دەکات:

• کارپێکەرە فرەزمانەکان بۆ راییکردنی داخوازنامەکان بە زمانەکانی عەرەبی، ئیتالی و ئینگلیزی؛

• داپۆشینی نیشتیمانی (ئۆفیسەکانی بەغداد، هەولێر و بەسرە)؛

• ئۆفیسەکان کراوەن بۆ هەمووان و کەوتوونەتە ناوچە ناوەندەکانەوە و حازر بەدەستن لەرێگەی هۆیەکانی گواستنەوەی گشتی؛

• دەستگەیشتن و پاڵپشتی راژەخواز بۆ کەسانی کەمئەندام؛

• بەکارهێنانی تەکنۆلۆجیا لە رچەگرتنی داخوازنامەکان و ئاگادارنامەکانی رەوشی داخوازنامەدا؛

• هەبوونی بڕوانامەی جۆرێتی خزمەتگوزاری ISO9001؛

• SO 27001 ؛: 2005 بڕوانامەی سیستمی بەڕێوەبردنی ئاسایشی زانیاری؛

• بڕوانامەی سیستمی بەڕێوەبردنی جۆرێتی ژینگەیی ISO 14001.